کۆڵسـترۆڵ جۆرێـکه له چه‌وری که له‌ش بۆ گه‌لێـک مه‌به‌ستی وه‌ک دروسـتکردنی شـانه‌ی نوێ به‌کاری‌ده‌هێنێت. جگه‌ری ئاده‌میزاد زۆربه‌ی کۆڵسـترۆڵی پـێویست دروسـتده‌کات. هه‌روه‌ها کۆڵسـترۆڵ له خۆراکیشـدا دروست‌ده‌بێت.
له‌شی ئاده‌میزاد ته‌نها پـێویسـتی به که‌مێـک کۆڵسـترۆڵ هه‌یه. کۆڵسـترۆڵی زیایه له پـێویست له له‌شدا له ده‌ماره‌کانی خوێنبه‌ردا کۆده‌بنه‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌سـتورکردنی، ئه‌م پـرۆسه‌یه‌ش له‌سه‌رخۆ ڕووده‌دات، به‌ڵام خراپـتر و خێراترده‌بێت له‌گه‌ڵ تـێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ندا.
بۆ تێـگه‌یشـتن له‌وه‌ی کۆڵسـترۆڵ چ ئه‌نجامێـکی خراپی لێـده‌که‌وێته‌وه بیر له بۆری ژێر سـینکی مونبه‌ق بکه‌ره‌وه کاتێـک چه‌وری تێدا کۆده‌بێته‌وه و ده‌گیرێت. هه‌ربۆیه ده‌ماره‌کانی خوێنبه‌ر کاتێـک کۆڵـسـترۆڵیان تێدا کۆده‌بێته‌وه ده‌بێته مایه‌ی ته‌سـکـکردنه‌وه‌ی و خوێـنێـکی که‌متر به‌ره‌و دڵ و مێشـک ده‌چێت و یاخود ده‌گیرێت که ئه‌وه‌ش کێشه‌ی ته‌ندروسـتی سه‌ختی وه‌ک هێرش و جه‌ڵـده‌ی دڵ و مێشـکی لێـده‌که‌وێته‌وه.
دوو جۆره کۆڵـسـترۆڵ هه‌یه، یه‌که‌میان به کۆڵـسـترۆڵی چاک ناسـراوه و یاخود (HDL) که زیاتر له پـرۆتیـنه و نه‌ک چه‌وری پـێـکهاتووه، یارمه‌تی پاکـکردنه‌وه‌ی خوێن ده‌دات له کۆڵـسـترۆڵی خراپ و ڕێـژه‌یه‌کی به‌رزی کۆڵـسـترۆڵی چاک له خوێـندا له هێرش و جه‌ڵـده‌ی دڵ ده‌تپارێـزێـت.
جۆره‌که‌ی دیکه‌یان به کۆڵـسـترۆڵی خراپ ده‌ناسـرێت و یاخود (LDL) که به زۆری چه‌وریـیه و ده‌بێته مایه‌ی داخسـتنی ده‌ماره‌کانی خوێنبه‌ر. باشـترین ڕێـگه ئه‌وه‌یه ڕێـژه‌ی کۆڵـسـترۆڵی چاک واته HDL له 40 که‌متر نه‌بێت و پـێویسـته ڕێـژه‌ی LDL یاخود کۆڵـسـتڕۆڵی خراپ له 100 زیاتر نه‌بێت.
باشـترین ڕێـگه‌ش بۆ خۆپاراسـتن له هه‌ڕه‌شه‌ی کۆڵـسترۆڵ ئه‌وه‌یه که خواردنی ته‌ندروست بخۆیت و له خواردنی چه‌ور دوربکه‌ویته‌وه و خواردنت زیاتر سه‌وزه و میوه بگرێته‌وه و خۆت له خواردنی گۆشـتی سـوور بـپارێزیت گه‌ر کێشـت به‌رز بوو هه‌ڵ بده ئه‌و چه‌ند کیلۆگرامه زیایه‌ش له‌ده‌ست‌بده‌یت و به‌رده‌وام وه‌رزش بکه هیچ نه‌بێت هه‌ر ڕۆژه‌ی بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک. گرنگترین شـتیش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌کێش بیت بڕیارێـکی تا سه‌ر بۆ وازلێهێنان له جگه‌ره بده.
ئیتر هیوای سه‌لامه‌تی و له‌ش سـاغیتان بۆ ده‌خوازین.