كۆمیته‌ی باڵای جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق هه‌ردوو ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتان كۆبوونه‌وه و پاشـان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسـیان له دوا كێشه‌كانی به‌رده‌م جێهبهجێـكردنی ئه‌و به‌نده كرد و گوتیان كێشه‌ی سه‌ره‌كی كه‌می بوجه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسـان وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردسـتان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌نده ته‌نها له كوردسـتاندا پـێویسـتیمان به 580 ملیۆن دۆلاره و له ناوه‌ند و باشوری عێراقیش پـێویسـتیمان به ملیارێـك و 800 ملیۆن دۆلار هه‌یه، وه ئه‌و 200 ملیۆن دۆلاری كه حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بڕیاری داوه بۆ جێبه‌جێـكردنی ئه‌و به‌نده دابینی بكات تا ئێسـتا ته‌نها مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:45 خوله‌كه.