هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م جاره‌ی ته‌رخانکردووه بۆ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردســتان و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
کێشه و گرفت و ئاڵوزکاریـیه‌کانی عێراق له‌چیدان؟ هۆکاره‌کانی چین و به‌رئه‌نجامه‌کانیشی چۆن ده‌بن؟ ئا ئه‌مانه مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کین بۆ چاودێرانی سـیاسی و کۆمه‌ڵـناسیش.
عێراق له پاش سـاڵی 2003 وه به عێراقێـکی نوێ ناودێرکراوه و دامه‌زرانه‌که‌شی له‌سه‌ر بنچینه‌ی پـێـکه‌وه ژیانێـکی گونجاوی پـێـکهاته‌کانیـیه‌تی.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا کورده‌کان که به‌شـدارێـکی سه‌ره‌کی پـرۆسه‌ی سـیاسی وڵاته‌که‌ن ده‌نگی گله و گازنده‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندا به‌رزبۆته‌وه و هه‌ندێ جاریش کار ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بگوترێت ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی نێوه‌ند له به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی هه‌رێمدا دایده‌نێت کاری به به‌رنامه‌ن، خوێندنه‌وه‌ی سـیاسیـیانه هه‌ڵـده‌گرن. له‌گه‌ڵ هه‌موو ناکۆکیـیه‌کانیشدا وه‌ک گه‌وره کاربه‌ده‌سـتانی کورد له به‌غدا و له هه‌رێمی کوردسـتانیش ده‌ڵێن نه‌گه‌یشـتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بڕیاری کشـانه‌وه له حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی بدرێت چونکه وه‌ک ده‌ڵێن شه‌ڕی داکۆکیـکردن له مافه‌کان له ناو به‌غدادا ده‌کرێت.
سه‌رهه‌ڵـدانی ئه‌م کێشــانه ڕۆژی 22 ی حه‌وتی سـاڵی 2008 به ته‌واوه‌تی ئاشـکرا بوو، واته له‌و کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا که هاوده‌نگیـیه‌کی هێزه جیاوازه‌کانی عێراق خۆی نمایشت‌کرد به‌رامبه‌ر خواسـته‌کانی کورد.
له‌و کاته‌وه تا ئێسـتاشی له‌گه‌ڵدابێت ئه‌و کێشـانه به‌رده‌وامن و یه‌ک ئه‌وی دی گوناهبار ده‌کات به پـێشـێـلکاری له ده‌سـتوردا و به هه‌نگاونانی سه‌ربه‌خۆ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه و ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 14:36 خوله‌كه.