هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا مێژوویه‌کی دورودرێژ و چڕوپـڕی هه‌یه. هه‌ڵـبژاردنی ئه‌مسـاڵ 56 هه‌مین هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌مریکایه له سـاڵی 1789 وه، واته کاتێـک جۆرج واشـنتن وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مریکا هه‌ڵـبژێردرا. ئا له‌و کاته‌دا ئه‌فریکایی‌یه ئه‌مریکایی‌یه‌کان و ژنانیش بۆیان نه‌بوو ده‌نگ بده‌ن. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌یان مێژوویی‌یه چونکه ده‌نگده‌رانی ئه‌مریکی ده‌نگیان داوه به یه‌که‌م ئه‌فریکایی ئه‌مریکایی، واته باراک ئۆبامای دیموکرات و یان یه‌که‌م ژن وه‌ک جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا، واته سـارا په‌یڵن که له‌سه‌ر لیسـتی جۆن مه‌ککه‌ینی کۆماریـیه.
هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی نه‌دیم یه‌عقوبی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:17 خوله‌كه.