دوای ئه‌وه‌ی سـیناتۆر باراک ئۆباما وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆکی ئه‌مریکای به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌فریکایی بۆ سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ڵـبژێردرا ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌سـتی به زه‌مینه‌کاری بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی کۆشـکی سـپی کرد.
به‌ڕێز ئۆباما 338 ده‌نگی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌رانی بۆ گه‌یشـتن بۆ کۆشـکی سـپی به‌ده‌سـتهێنا و سـیناتۆری دیموکرات باراک ئۆباما مێژووی تۆمار کرد.
دوای ئه‌وه‌ی تۆڕه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی ئۆبامایان ڕاگه‌یاند به سه‌دان هه‌زار له دۆست و لایه‌نگرانی له سـتانی شـیکاکۆ وه‌ک ده‌ربڕینی خۆشـحاڵی ده‌سـتیان به گریان کرد و هاواری خۆشی و ئاسـووده‌یی‌یان ده‌کرد.
دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌که سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراوی نوێ و هاوسه‌ر و هه‌ردوو کچه‌که‌ی چوونه سه‌ر شـانۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی وتار پـێشـکه‌ش به لایه‌نگرانی خۆشـحاڵ بکات.
زۆربه‌ی لایه‌نگرانی ئاڵایان ده‌شه‌کانده‌وه، له وته‌که‌یدا بۆ جه‌ماوه‌ری لایه‌نگرانی به‌ڕێز ئۆباما گوتی له‌م سـاته‌دا گۆڕانکاری گه‌یشـتۆته ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌مریکا ئه‌و وڵاته‌یه که هه‌موو شـتێـک تیایدا ده‌شێت ڕووبدات.