باراك ئۆبامای كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی و به‌رهه‌ڵـسـته كۆماریـیه‌كه‌ی جۆن مه‌ككه‌ین ڕۆژی دووشه‌ممه دوایـین هه‌ڵـمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی خۆیان له چه‌ند ویلایه‌تێـكی سه‌خت بۆ بردنه‌وه ده‌كه‌ن.
سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین به‌رنامه‌ی داناوه ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی حه‌وت ویلایه‌ت بكات، له فلۆریداوه ده‌سـتپـێبكات و له ویلایه‌ته‌كه‌ی خۆی ئه‌ریزۆنا له نیوه شه‌ودا كۆتایی به هه‌ڵـمه‌ته‌كه‌ی بهێنێت. ئه‌و به گشـتی ئه‌و ویلایه‌تانه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جۆرج بوش تیاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنابوو ، به‌ڵام هه‌روه‌ها سه‌ردانی ویلایه‌تی په‌نسـلڤانیاش ده‌كات كه له‌وێ جۆن كێری بردبویه‌وه. شـایانی باسه له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا هه‌ردوو كاندید چه‌ندین جار سه‌ردانی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیایان كردووه.
لای خۆیه‌وه سـیناتۆر ئۆباماش سه‌درانی سێ ویلایه‌تی گرنگ ده‌كات (ڤێرجینیا، نۆر‌ث كارۆلاینا و فلۆریدا) كه له هه‌رسێـكیاندا سه‌رۆك بوش له سـاڵی 2004 دا بردبویه‌وه، به‌ڵام به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه گشـیـیه‌كان ئه‌مسـاڵ ژماره‌ی لایه‌نگرانی هه‌ردوو كاندید له‌و ویلایه‌تانه زۆر له یه‌كه‌وه نزیكن. جێی ئاماژه پـێـكردنه كۆی ده‌نگی نوێنه‌رانی ئه‌و سێ ویلایه‌ته 55 ده‌نگه و به‌پـێی سـیسـتمی ئه‌مریكا ئه‌و كاندیده سه‌ركه‌وتن به ده‌سـت ده‌هێنێت و به كۆشـكی سـپی ده‌گات كه بتوانێت ئه‌وه‌نده ویلایه‌ت به‌رێته‌وه كه كۆی ده‌نگه‌كانیان بكاته 270 .
ڕۆژێـك به‌ر له هه‌ڵـبژاردنه‌كان ڕاگشـتیـیه‌كان نیشـانی ده‌ده‌ن به گشـتی ئۆباما به چه‌ند خاڵـێـك له پـێش جۆن مه‌ككه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به دواهه‌مین هه‌ڵـمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا مایك ئۆسه‌لیڤه‌ن له لۆس ئه‌نجلسه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارانمان خه‌ڵه‌فی زێباری و ئه‌حمه‌د بارزانی به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.