له‌و ده‌مه‌ی سـازدانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا که‌متر له هه‌فته‌یه‌کی ماوه هاوکات هه‌ردوو به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا جۆن مه‌ککه‌ینی کۆماری و هه‌روه‌ها باراک ئۆبامای دیموکرات له وته‌کانیاندا سه‌نگ ده‌خه‌نه سه‌ر نیگه‌رانیـیه‌کانی ئابووری نێو وڵات.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه جۆن مه‌ککه‌ین له وته‌که‌یدا بۆ لایه‌نگرانی له سـتانی په‌نسـلڤانیا هێرشێـکی توندی کرده سه‌ر پـلانه‌کانی باجی سـیناتۆری نه‌یاری ئۆباما. په‌نسـلڤانیا به سـتانێـکی گرنگ بۆ به‌ده‌سـتهێنانی سه‌رکه‌وتنی سه‌رۆکایه‌تی داده‌نرێت و له ڕاپـرسـیـنه‌کانی ئه‌و سـتانه‌دا سـیناتۆر باراک ئۆباما له پـێش جۆن مه‌ککه‌ینه‌وه‌یه.
له وته‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یدا بۆ دۆست و لایه‌نگرانی له‌و سـتانه جۆن مه‌ککه‌ین گوتی ئۆباما به‌نیازه له ڕێـگه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی بڕی باج سـامانی وڵات دابه‌ش بکاته‌وه.
هاوکات سیناتۆر باراک ئۆباما له هه‌ڵـمه‌تی سه‌رۆکایه‌تی له سـتانی په‌نسلڤانیا به دۆست و لایه‌نگرانی گوت ئه‌و ڕێژه‌ی باج له‌سه‌ر 95% چینی کارکه‌رانی ئه‌مریکایی که‌م‌ده‌کاته‌وه و په‌یمانیشی دا باج که‌م‌بکاته‌وه، ئه‌و کاره‌ی ته‌نها سـوود بۆ هاوڵاتیـیانی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌مریکایی تێدایه.
له میانه‌ی به‌سـتنی کۆڕێـکی دواتردا جۆن مه‌ککه‌ین گوتی پـلانه‌که‌ی سـامان بۆ ئه‌مریکایـیه‌کان ده‌خولقێنێت، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی ڕه‌خسـاندنی ده‌رفه‌ت بۆیان نه‌ک له ڕێـگه‌ی سـزادانی ئه‌و ئه‌مریکایی‌یانه‌ی که سه‌رکه‌وتوون.