سه‌باره‌ت به فه‌رمانێـكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ چۆڵـكردنی ئه‌و خانووانه‌ی پـێشـتر موڵـگی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بوون له شـاری كه‌ركوك هاوكارمان جانی دیلان وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ڕزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سـازكردووه.
ڕزگار عه‌لی ده‌ڵێت ئه‌م بابه‌ته ماوه‌ی دوو سـاڵه هه‌یه و پـێشـتر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق نووسـراوێـكی ئاڕاسـته‌ی تیپـی چوار كردووه و تیایدا داوایكردووه ئه‌و خانووانه‌ی كه كاتی خۆی هی سـوپای عێراق بوون له خه‌ڵـكی وه‌ربگیرێنه‌وه. ده‌شڵێت ئینجا له كاتی خۆیدا له 2003 ئه‌و كاته‌ی هاوپه‌یمانان ده‌سه‌ڵاتی ئیداری عێراقیـیان له‌ده‌سـتدابوو و پـێـیان ده‌گوترا CPA به بڕیارێـكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و هه‌روه‌ها ئه‌مریكیـیه‌كان ئه‌و سه‌ربازگه‌یه ته‌رخان كرا بۆ نیشـته‌جێـكردنی ئاواره‌كان. ئینجا ئه‌م كێشه‌یه هه‌ر له كه‌ركوك نیـیه و له زۆر شـوێنی دیكه‌ی عێراقدا هه‌یه. ده‌شڵێت به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاگای له‌وه نیـیه كه‌وا ئه‌مه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له سـاڵی 2003 وه له‌وێن و هه‌روه‌ها موڵكه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هی پـێشووی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس خراونه‌ته سه‌ر موڵـكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق. بۆیه ئه‌و بڕیاره هیچ كاریـگه‌ریـیه‌كی نابێت و ئه‌و ئاوارانه‌ش هه‌ر له شـوێنی خۆیاندا ده‌مێنـنه‌وه.
پاشـان ڕزگار عه‌لی ده‌ڵێت ده‌ركردنی ئه‌و خه‌ڵـكه كارێـكی هه‌ر وا ئاسـان نیـیه. ئه‌مه ده بۆ دوانزه هه‌زار خانووه و ده تا دوانزه هه‌زار خێزانیان تیادایه و كه‌س ناتوانێت یه‌ك خێزانیشیان ده‌ربكات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:15 خوله‌كه.