مه‌لای شـیعه‌ی عێراقی موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌تبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش هاوكاتی ئه‌وه‌ی به ده‌یان هه‌زار له لایه‌نگرانی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێـكه‌وتنه.
ڕۆژی شه‌ممه خۆپـیشـانده‌ران دروشـمی دژی ئه‌مریكایان ده‌چڕی و ئاڵای عێراقیان ده‌شه‌كانده‌وه له‌و ده‌مه‌ی ڕێـپـێوانیان له گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدای پایته‌خت به‌ره‌و گۆڕه‌پانی موسـتهنسریـیه ئه‌نجام دا.
هاوكاتی خۆپـیشـاندانه‌كه یاریده‌ده‌رێـكی موقته‌دا ئه‌لسه‌در به‌یانـنامه‌یه‌كی ئه‌وی به ده‌نگێـكی به‌رز خوێنده‌وه كه تیایدا داوا له یاسـادانه‌رانی عێراقی ده‌كات ده‌نگ بۆ ئه‌و ڕێـكه‌وتنه ئاسـایشـیـیهی پـێشـنیاركراوه نه‌ده‌ن. گوتی ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه كۆتایی به بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ناهێنێت و سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵات به گه‌لی عێراق ناگێڕێته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌م خۆپـیشـاندانه جه‌ماوه‌ریـیه له ده‌مێـكدا سـازكرا كه ڕێبه‌رانی ئه‌مریكا و عێراق هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتگیری سـیاسی ده‌ده‌ن بۆ به‌رنووسی ئه‌و ڕێـكه‌وتنه كه له پاش ته‌واوبوونی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر عێراقدا له 31 ی مانگی دوانزه ڕێگه به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته ده‌دات.