سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا گۆردن بڕاون داوای گۆڕانکاری و چاکسـازی و هه‌روه‌ها نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ڕێـکخراوی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات.
به‌ڕێز بڕاون بۆ به‌شـداریکردنی له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا که سه‌نگی سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که له پـێناو چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئابووری جیهانیـیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئێسـتا له برۆکسـله.
له وته‌که‌یدا گۆردن بڕاون گوتی له پـێناو ڕێـگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی هه‌نووکه‌ی دراوی هه‌ر بۆیه جیهان پـێویسـتی به سـیسـتمێـکی به ئاگاهێنانه‌وه‌ی به‌ر وه‌خته.
قه‌یرانی دارایی جیهانی ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه بووکاتێـک نرخه‌کانی بازاڕی گڕین و فرۆشـتنی خانووبه‌ره له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا ده‌سـتی به هه‌ره‌سـهێنان کرد.
هاوکات سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانی گۆردن بڕاون پـێشـنیازی ئه‌وه‌ی کرد ڕابه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا کار له‌سه‌ر داڕشتنی یاسـا و ڕێـنمایی بۆ سـیسـتمه‌کانی دارایی جیهانی بکه‌ن.
ئه‌و ڕێـنمایـیانه‌ی که هه‌ر وه‌ک به‌ڕێز بڕاون ده‌ڵێت ئێسـتا پـشـت به بنه‌ماکانی هه‌ر وڵاته بۆخۆی ده‌به‌سـتێت.
هه‌روه‌ها گۆردن بڕاونی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا هانی ڕابه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپاشی دا که له ده‌می سه‌رهه‌ڵـدانی قه‌یرانی دارایی هه‌نووکه‌دا ده‌سـتبه‌رداری مه‌سه‌له‌ی خه‌باتکردنیان له دژی گه‌رمبوونی که‌ش و هه‌وای جیهانی نه‌بن.