ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی ڕه‌نگه له‌شـکری تورکیا بۆ ڕاوه‌دوونانی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان خۆی بکات به ناو خاکی عێراق.
ئه‌ردۆغان ئه‌مه‌ی له به‌رده‌می گروپی حزبه‌که‌ی له په‌رله‌مان (پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان) ڕاگه‌یاند و که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن بڵاویان کرده‌وه. گوتیشی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و کرده‌وه له‌شـکریـیه کرا ئه‌وا ته‌نها پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌کرێنه ئامانج.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـکی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌بار قادر پـرۆفیسـۆر له زانکۆی کۆیه و شـاره‌زا له کاروباری کورد و تورکیا سـازکردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێـژه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 6:19 خوله‌که.