له پاش نزیكه‌ی بیسـت سـاڵ میسر بۆ جاری یه‌كه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی خۆی ڕه‌وانه‌ی عێراق كرد، ئه‌ویش به مه‌به‌سـتی پـته‌وكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسـر ئه‌حمه‌د ئه‌بو ئه‌لغه‌یط له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقیـیه‌كه‌ی هۆشـیار زێباری كۆبۆوه، وه هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش سه‌ردانی شـوێنی باڵه‌خانه‌ی میسـری له به‌غدا كرد.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌ردوو لایه‌ن تاوتوێی مه‌سه‌له‌ی یارمه‌تیدانی میسر بۆ عێراقیان كرد له بواره‌كانی بنیادنانه‌وه و كه‌رتی نه‌وتدا. سـامح فه‌همی وه‌زیری نه‌وتی میسـر ئه‌ویش به‌شـداری له وتووێـژه‌كاندا كرد.
شـایانی باسه له سـاڵی 1990 وه، له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌كانی عێراق وڵاتی كوه‌یتی دراوسێـیان داگیركرد هیچ وه‌زیرێـكی ده‌ره‌وه‌ی میسـر سه‌ردانی عێراقی نه‌كردووه،.
میسر له سـاڵی 2005 دا نوێنه‌رایه‌تی دیپـلۆماسی خۆی له عێراق كێشـایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده نێردراوی قاهیره‌ی له به‌غدا كوشت.