ڕۆژی 4 ی یازده ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان ده‌نگی خۆیان له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سـاڵی 2008 دا ده‌ده‌ن.
له ده‌مێـكدا كه هه‌ڵـمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردن به‌رده‌وامه چ پارتی كۆماری و چ پارتی دیموكراتیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگی گه‌نجان به‌ده‌ستبهێنن.
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا له‌و هه‌وڵانه‌یاندا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن یان نا، وه یاخود گه‌نجه كورده‌كان به چ شـێوه‌یك به‌شـداری له‌م هه‌ڵـمه‌تانه‌ی هه‌ڵـبژاردن و هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن، هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه مێزگردێـكی بۆ ئه‌م بابه‌ته سـازكردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش تیایدا به‌شـداریـیان كرد:
به‌هار گۆدانی، سه‌رۆكی ڕێـكخراوی قوتابیانی كوردسـتان له زانكۆی جۆرج مه‌یسن.
گۆران سه‌جادی، یه‌كێـكه له دامه‌زرێنه‌رانی ڕێـكخراوی كایۆ، واته ڕێـكخراوی گه‌نجانی كورد له ئه‌مه‌ریكا.
ئارا ئالان، دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی كورد له ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها یه‌كێـكه له دامه‌زرێنه‌رانی ڕێـكخراوی كایۆ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 16 خوله‌كه.