ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی نێوان جۆ بایدنی دیموكراته‌كان و سـارا په‌یڵنی كۆماریـیه‌كان یه‌كه‌م مشـتومڕی به‌ربژارانی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو كه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵـك له مێژودا ته‌ماشـای كردبێت.
ده‌زگای توێـژینه‌وه‌ی Nielsen ی میدیا ڕۆژی هه‌ینی گوتی نزیكه‌ی 70 ملیۆن كه‌س له ئه‌مه‌ریكا شه‌وی پـێـنجشه‌ممه ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان ته‌ماشـا كرد. كه ئه‌مه‌ش له‌و ژماره‌یه زیاترێـكه كه له سـاڵی 1984 دا تۆماركرابوو، ئه‌وه بوو نزیكه‌ی 57 ملیۆن كه‌س ته‌ماشـای مشـتومڕی نێوان جۆرج بوشی باوكی كاندیدی كۆماریـیه‌كان له‌و كاته‌دا و خانم جێڕاڵدین فیرارۆی كاندیدی دیموكراته‌كان له‌و كاته‌دا كردبوو.
هه‌روه‌ها ئه‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر بوو له ژماره‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه ته‌ماشـای مشـتومڕه‌كه‌ی نێوان به‌ربژارانی سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما و جۆن مه‌ككه‌ینیان كردبوو.
ڕۆژی هه‌ینیش هه‌ردوو كاندیدیش سـتایشی بایدن و په‌یڵنیان كرد بۆ ئاسـتی به‌رزی ئه‌و كاره‌ی له میانه‌ی مشـتومڕه‌كه‌دا كردیان.
هه‌ردوو كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیش به‌رده‌وامن له هه‌ڵـمه‌ته‌كانیان و ڕۆژی هه‌ینی ئۆباما له ویلایه‌تی په‌نسـلڤانیا بوو باسی له ڕێبازه‌كانی خۆی كرد و هه‌وڵه‌كانی بۆ دروسـتكردنی كار.
مه‌ككه‌ینیش له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ باسی له سه‌قامگیری ڕه‌وشی ئابووری و یارمه‌تیدانی خاوه‌نی خانووبه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای كرد.