له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت 15 له سه‌ربازه‌كانی له پـێـكدادانێـكدا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان له باشـوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا كوژراون.
به لایه‌نی كه‌م 23 له ئه‌ندامانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان ناسـراو به په‌كه‌كه‌ش له‌و شه‌ڕه‌ی له نزیـك سـنووری عێراق ڕوویدا كوژران.
له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت ئه‌وان ئه‌و هێرشـه‌یان به مه‌به‌سـتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی له‌شـكری ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی به گیان له‌ده‌سـتدانی 15 سه‌رباز زۆر دڵـگرانه و گوتیشی له‌به‌ر ئه‌و هێرشه به زووترین كات له سه‌ردانه ڕه‌سـمیـیه‌كه‌ی بۆ توركمانسـتان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
توركیا له‌مسـاڵدا چه‌ندین هێرشی ئاسـمانی و زه‌مینی كردۆته سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه له باكوری عێراق. توركیا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان هێرشـه‌كانیان له عێراقه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
شـایانی باسه په‌كه‌كه له سـاڵی 1984 وه شه‌ڕ بۆ ئۆتۆنۆمی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌كات. به‌هۆی ئه‌و شـه‌ڕانه به لایه‌نی كه‌م 37 هه‌زار كه‌س كوژراون.
توركیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌كه‌كه به ڕێـكخراوێـكی تێرۆریسـتی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.