وا دیاره پـشـتگیری له نێو خانه‌ی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا به‌ر له ده‌نگدانی چاوه‌ڕوانکراوی ڕۆژی هه‌ینی بۆ کۆمه‌کی 700 ملیار دۆلاری بۆ ڕزگارکردنی به‌شی دارایی ئه‌مریکا له‌م قه‌یرانه‌ی پـێده‌چێت ئه‌و پـشـتگیریـیه تا دێت په‌ره‌ده‌سه‌نێت.
ژماره‌یه‌ک له یاسـادانه‌رانی هه‌ردوو حزبی دیموکرات و کۆماری نێو خانه‌ی نوێنه‌ران، ئه‌وانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له دژی پـرۆژه بڕیاری به‌رایی کۆمه‌کی دارایی ده‌نگیان دابوو وا ئێسـتا ده‌ڵێن پـرۆژه‌که په‌سه‌ند ده‌که‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆکی زۆرینه‌ی خانه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مریکایی سـتێنی هۆیه‌ر ده‌ڵێت من بڕوام وایه ئه‌نجامێـکی باش بۆ په‌سه‌ندکردنی گه‌ڵاڵه‌نامه‌که له ئاسـۆدا به‌دی ده‌کرێت.
گه‌ڵاڵه‌نامه بژارکراوه‌که‌ی کۆمه‌کی دارایی چه‌ند گۆڕانکاریـیه‌کی تێدا کراوه بۆ ئه‌وه‌ی پـشـتگیری ئه‌و یاسـادانه‌رانه‌ی پـێشـتر له دژی بوون به‌ده‌سـتبهێنێت، له‌وانه که‌مکردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر چینی مامناوه‌ندی ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر حسـابی ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌بێت. هاوکات گه‌ڵاڵه‌نامه‌که که‌مکردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر کۆمپانیاکانی بژاره‌ی وزه له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی پـیرانی ئه‌مریکا پـرۆژه بڕیارێـکی بژارکراوی بێ گرفت په‌سه‌ندکرد.
هاوکات سه‌رۆک بوش جه‌ختی خسـتۆته سه‌ر ئه‌ندامانی خانه‌ی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی پشـتگیری له گه‌ڵاڵه‌نامه‌که بکه‌ن.