به‌ربژارانی جێـگری سـه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا سـارا په‌یڵنی کۆماری و جۆ بایدنی دیموکرات له مشتومڕه‌که‌یاندا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی عێراق و ئابووری ناکۆکبوون.
په‌یڵن گوتی به‌رنامه‌ی به‌ربژاری دیموکراته‌کان باراک ئۆباما بۆ سه‌رۆکایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان له عێراق بکشـێـنێته‌وه " ئاڵایه‌کی سـپی خۆدانه‌ده‌سـته له عێراق." سـیناتۆر بایدنیش گوتی به‌ربژاری کۆماریـیه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی سـیناتۆر جۆن مه‌ککه‌ین له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵه بووه له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق و گوتی خۆی له‌گه‌ڵ ئۆباما په‌یوه‌سـته به هێنانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان بۆ وڵات.
له سه‌ره‌تادا سه‌نگی خرایه سه‌ر باری ئابووری ئێسـتا له ئه‌مریکا. په‌یڵن گوتی ئه‌و ڕابردوویه‌کی زۆری هه‌یه وه‌کو فه‌ره‌مانڕه‌وای ئالاسـکا بۆ بڕینی باج و ڕیفۆرم. بایدنیش گوتی مه‌ککه‌ین ئاگای له بارودۆخی خه‌ڵـکی ئاسـایی نه‌ماوه کاتێـک دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر گوتی بنه‌ماکانی ئابووری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌هێزه.