نه‌وشـیروان موسـته‌فا جێـگری پـێشـووی سـکرتێری گشـتی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت مه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی سـیاسی کورد و نوێنه‌ره‌کانی کورد له ده‌زگای بڕیاردانی سـیاسی ده‌وڵه‌تی عێراقدا ده‌سـتبه‌رداری که‌رکوک بن، ئه‌گینا کورد ده‌توانێت پـێ‌دابگرێت له‌سه‌ر گه‌راندنه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان. چونکه چه‌ندین میکانیزمی قانونی و ده‌سـتوری و سـیاسی هه‌یه که ده‌توانرێت پـێی له‌سه‌ر دابگرێت. دواتر ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک به هه‌ڵپه‌سـێراوی بمێنێته‌وه باشـتره وه‌ک له‌وه‌ی به لایه‌کدا بکه‌وێت به قازانجی لاکه‌ی تر.
پاشـان له ته‌وه‌رێـکی تری گفتوگۆکه‌دا به‌ڕێز نه‌وشـیروان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد واز له مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق بهێنێت ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووی زۆر گه‌وره ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلێـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 6:36 خوله‌که.