سه‌رۆكی نوێی پاكسـتان ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی ڕێـگه به هێزی بیانی نادات به ناوی جه‌نگكردن له دژی تێرۆریزم پـێشـێـلی سه‌روه‌ری خاكی پاكسـتان بكات.
ڕۆژی شه‌ممه له یه‌كه‌مین وتاری بۆ په‌رله‌مانی پاكسـتان سه‌رۆك عاسف عه‌لی زه‌رداری باسی له مه‌سه‌له‌ی مشـتومڕاوی په‌یوه‌ست به زنجیره‌یه‌ك له هێرشی موشه‌كی گومان لێـكراوی ئه‌مریكایی و هه‌روه‌ها هێرشی زه‌مینی له دژی میلیشـیاكانی باكوری ڕۆژئاوای وڵات كرد.
به‌ڕێز زه‌رداری له وته‌كه‌یدا بۆ په‌رله‌مان گوتی پاكسـتان ڕێـگه نادات له نێو خاكیـیه‌وه هێرشی تێرۆریسـتی بكرێت سه‌ر هێزه‌كانی وڵاتانی بیانی.
هاوكات سه‌رۆكی نوێی پاكسـتانی ئه‌وه‌ی كه ڕابه‌ری حزبی گه‌لی پاكسـتانیـیه سـتراتیژی حكومه‌تی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له دژی تێرۆریزم و توندڕه‌وی دیاری كرد، ئه‌و پلانه‌ی ڕێـكه‌وتنی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه توندڕه‌وانه‌ی سه‌رزه‌نشت ده‌كه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت. هاوكات پـێشـكه‌شـكردنی كۆمه‌كی گه‌شه‌پـێدان بۆ هه‌رێمی خێڵه‌كی هه‌ژاره‌كان و هه‌روه‌ها په‌نابردن بۆ به‌كارهێنانی هێز وه‌ك دوا بژاره‌یه‌ك له دژی میلیشـیاكانیش له‌خۆده‌گرێت.