دمیتری مێدڤێدێڤ سه‌رۆكی ڕوسیا وڵاتانی ڕۆژئاوای به پـڕچه‌كـكردنه‌وه‌ی گورجستان له ژێر په‌رده‌ی كۆمه‌كی مرۆیی تاوانباركردووه.
له میانه‌ی وته‌كه‌یدا له مۆسـكۆ به‌ڕێز مێدڤێدێڤ ئه‌و پـرسیاره‌ی كرد كه ئایا وڵاتانی دیكه كاردانه‌وه‌یان چۆن ده‌بوو ئه‌گه‌ر كه‌شـتی هێزی له‌شـكری ڕوسیا كۆمه‌كی فریاگوزاری به‌هۆی زریانه‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی كاریبی بكردایه.
دوای شه‌ڕی نێوان تبلیسی و ڕوسیا له مانگی ڕابردوودا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شـتی جه‌نگی بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و پـێداویسـتی بۆ گورجسـتان به‌كارهێنا.
هاوكات وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕوسیای ڕه‌تكردۆته‌وه كه گوایه واشـنتن له ژێر په‌رده‌ی گه‌یاندنی كۆمه‌كی فریاگوزاری بۆ گورجسـتان باری چه‌كی بۆ بردوون.
له لایه‌كی تره‌وه یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یه چاودێرانی سـڤیل ڕه‌وانه‌ی گورجسـتان بكات بۆ ئه‌وه‌ی هانی له‌شـكری ڕوسیا بدات له ناوچه‌ی مشـتومڕ له‌سه‌ره‌كان بكشێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دوای ئه‌وه‌ی له‌شـكری گورجسـتان هه‌وڵی دا كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی ئۆسـیتیای باشوری دابڕاو له گورجسـتان كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه هێزه‌كانی له‌شـكری ڕوسیا چوونه ناو خاكی گورجسـتانه‌وه.