ڕۆژی دووشه‌ممه له شاری سـنه‌ی كوردسـتانی ئێران بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و زیندانیـیانه‌ی مانیان له خواردن گرتووه خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی‌یان له به‌رده‌م دادگای شـۆڕشی شـاری سـنه ئه‌نجام دا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ شه‌پـۆل قاسـمی چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ له شـاری سنه سـازكردووه.
شه‌پـۆل قاسـمی ده‌ڵێت ژنان له پـێشـڕه‌وی خۆپـیشـاندانه‌كه‌دا بوون به‌و باوڕه‌ی ئه‌وان ژنن و به شـێوازێـكی مرۆڤانه‌تر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، وه‌لێ به داخه‌وه هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سـتیان كرد به ئازاردانیان، وه ته‌نانه‌ت باری ته‌ندروسـتی دایكی فه‌رهادی وه‌كیلیش تێـكچوو و ڕه‌وانه‌ی بیمارسـتان كرا. هه‌روه‌ها 2 كه‌سیشـیان له خۆپـیشـانده‌ره‌كان ده‌سـتگیركرد.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:27 خوله‌كه.