به‌رپـرسـانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باس داواكاریـیه‌كی ئیسـرائیلی بۆ ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی ئاشـتی كاتی تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ ڕه‌تكردۆته‌وه.
وتووێـژكه‌ری فه‌له‌سـتینی سـائب عوره‌یقات ڕایگه‌یاند به‌ڕێز عه‌باس بیرۆكه‌كه‌ی به‌لاوه‌ناوه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسـرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ئۆرشه‌لیم قودسدا.
گوتیشی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كان بگه‌نه ڕێـكه‌وتنـنامه له‌گه‌ڵ ئیسـرائیل كه هه‌روه‌ها بریتیـیه له ڕه‌وشی ئۆرشه‌لیم (قودس) و به له‌وه كه‌متر قایل نابن.