دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، پـرۆفیسـۆر له زانكۆی نۆتنگهامی له‌نده‌ن له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئه‌م جموجۆڵانه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی له‌شـكری عێراق له ناوچه كوردیـیه‌كانی دیاله له ناكاودا ڕوویان نه‌داوه و شـتێـكی تازه‌ش نیـن، به‌ڵـكو ئه‌وانه به‌شـێـكی دانه‌بڕاون له زنجیره‌یه‌كی درێژی سـیاسه‌ت و جموجۆڵی به‌غدا. ده‌شڵێت ده‌مێـكه به‌غدا ده‌سـتی به فراوانكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی كردووه، وه ئێسـتا كه سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌لقاعیده و سه‌دریـیه‌كاندا به‌ده‌سـتهێناوه له‌وه دڵنیا بووه كه ده‌توانێت قۆناغێـكی نوێ ده‌ستپـێـبكات ئه‌ویش كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیـیه له‌و ناوچانه‌ی ناكۆكیـیان له‌سه‌ره.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 18:57 خوله‌كه.