سه‌باره‌ت به ده‌سـتنیشـانكردنی سـیناتۆر جۆ بایدن به جێـگری باراك ئۆباما بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئه‌نسـتتیوتی كوردی له واشـنتن له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌لێن سـاڵح ده‌ڵێت گرنگی یه‌كه‌می ئه‌وه‌یه جۆ بایدن سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌یه له سیناتی ئه‌مریكا، واته ئه‌زموون و شـاره‌زایـیه‌كی زۆری له په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه و ئاسایشی نیشـتیمانیدا هه‌یه كه ئۆباما نیـیه‌تی.
له به‌شـێـكی تری گفتوگۆكه‌دا دكتور نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت هاتنی بایدن ڕۆڵێـكی زۆر گرنگی له سـیاسه‌تی ئه‌مریكا له عێراقدا ده‌بێت، وه بایدین یه‌كێـكه له‌و كه‌سـانه‌ی زۆر له بارودۆخی عێراقدا شـاره‌زایه و ئه‌و فیدراڵیزمه‌ی كه له نێوان كورد و شیعه و سـوننه‌دا داوای كردووه جارێـكی تر زیندوو ده‌بێته‌وه و پاڵی پـێوه ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دی بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:40 خوله‌كه.