ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسـرائیلی ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داواكاریـیه‌كی چه‌كی ئیسـرائیلی ڕه‌تكردۆته‌وه ئه‌وه‌ی توانای ئیسرائیل بۆ هێرشـكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێرانی به‌هێزتر ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی هائارێتزی ئیسـرائیلی كه هه‌واڵه‌كه‌ی له ژماره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا بڵاوكردۆته‌وه ئاماژه به جۆری ئه‌و چه‌كانه نادات ئه‌وانه‌ی ئیسـرائیل له ئه‌مریكای داوا كردووه. به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت لـێـپـرسـراوانی ئه‌مریكایی وا ده‌ڕوانه داواكه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی ئیسـرائیلی بۆ كه‌ره‌سـته‌ی هێرشـی له‌شـكری كه ئیسـرائیل له‌مه‌ڕ هێرشـكردنه سه‌ر ئێران له قۆناغێـكی پـێشـكه‌وتوودایه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌رپـرسـانی ئه‌مریكایی ئیسـرائیلیان له ئه‌نجامدانی هێرشی له‌و جۆره هوشـیار كردۆته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه لـێـپـرسـراوانی ئه‌مریكایی ده‌ڵێن ئه‌و كاره زیان به به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كه‌دا هاتووه لـێـپـرسـراوانی ئه‌مریكایی داوای ئه‌وه‌شـیان له ئیسـرائیل كردووه، ئه‌گه‌ر ئیسـرائیل بڕیاری دا ده‌ست به هێرشی خۆی بۆ سه‌ر ده‌زگا ناوه‌كیـیه‌كانی ئێرانی بكات ده‌بێت ئه‌مریكا پـێش وه‌خت له هێرشـه‌كان ئاگادار بكاته‌وه.