وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌عید جه‌لیلی گه‌وره وتووێـژكه‌ری تاران بۆ به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری شه‌ش زلهێزه‌كه‌ی جیهاندا گفتوگۆ بكات.
كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ڕایانگه‌یاندووه جه‌لیلی به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی ده‌كات به خافێر سـۆلانا به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
پـێشـتر هه‌ر پـێـنج ئه‌ندامه سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیاش ڕۆژی 2 ی هه‌شـتیان وه‌ك دوا واده‌یه‌كی نافه‌رمی بۆ ئێران دانابوو تا به پـێشـنیازی كۆمه‌كی ئابوری و دیپـلۆماسی قایل بێت له به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی هه‌ندێـك له كاری ناوه‌كی، به‌ڵام ئێران له‌و واده‌یه‌دا وه‌ڵامی ته‌واوی خۆی نه‌دابوو.
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌مان ڕاگه‌یه‌ندنه‌كانی پـێشووی دووباره كردۆته‌وه كه ئێران ئاماده‌یه بۆ وتووێـژ، به‌ڵام ئاماده نیـیه پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.