پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیستی هاوپه‌یمانێتی كوردسـتان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و له ده‌نگدانێـكی نهێنیدا به‌ندی 24 ی تایبه‌ت به پارێزگای كه‌ركوكی له ناو به‌رنووسی یاسای هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به نهێنی په‌سه‌ندكرد، به هه‌زاران له دانیشـتوانی پارێزگای كه‌ركوك له خۆپـیشـاندانێـكدا ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی و دواتر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌یان داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان كرد بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتان. له لایه‌كی تره‌وه له شـارۆچكه‌ی حویجه‌ی سه‌ر به كه‌ركوك به سه‌دان عه‌ره‌بی سـونـنه ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و داوایه ده‌ربڕی.
هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه به‌رنامه‌ی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ ڕه‌وشـی ناو شـاری كه‌ركوك و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی مێزگرده‌كه بوون:
بۆكان عه‌بدوڵڵا، هاوڵاتیـیه‌كی كوردی شـاری كه‌ركوك.
فریاد ئه‌حمه‌د، هاوڵاتیـیه‌كی توركمانی شـاری كه‌ركوك.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 13:59 خوله‌كه.