ڕابه‌ری پـێشـووی ده‌سـتگیركراوی سـربی بۆسـنی ڕادۆڤان كارازیچ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆ یه‌كه‌م جار ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی جه‌نگی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لاهای ده‌بێت و له‌وێ تێوه‌گلانی خۆی یان بێ ئاگاهی به تۆمه‌ته‌كانی جینۆســاید تاوتوێ ده‌كرێت.
سێرگێ برامـمێرتز دادپـرسی گشتی ئه‌م تێبینی‌یه‌ی به چه‌ند كاتژمێـرێـك دوای گواسـتنه‌وه‌ی كارازیچ له به‌لگراده‌وه بۆ دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌كانی جه‌نگ له لاهای ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی سـربی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕادۆڤان كارازیچی ته‌مه‌ن 63 سـاڵی ڕابه‌ری پـێشـووی سـربه‌كانی بۆسـنه‌یان له به‌لگراد ده‌سـتگیركرد، ئه‌مه‌ش دوای نزیكه‌ی 13 سـاڵ له هه‌ڵـهاتنی له ده‌ست یاسادا.
دادپـرسی گشـتی به‌ڕێز سێرگێ گوتی ڕادۆڤان كارازیچ به تۆمه‌ته‌كانی پاكتاوی نه‌ژادی له دژی ئه‌وانه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك سـربی نه‌بوون له چه‌ندان ناوچه‌ی به‌رینی بۆسـنه و هێرزه‌گۆڤین تاوانباركراوه.
هاوكات داپـرسه گشـتیـیه‌كه سـتایشی ده‌سـه‌ڵاتدارانی به‌لگرادی بۆ ده‌سـتگیركردنی ڕادۆڤان كرد و به ده‌سـتكه‌وتێـكی مه‌زنی ناوبرد، هه‌روه‌ها هیواشی بۆ ده‌سـتگیركردنی ڕاتكۆ ماڵدیچ و گۆران هاجیجی دوو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی دیكه خواست.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ر له گواسـتنه‌وه‌ی ڕادۆڤان كارازیچ بۆ دادگای لاهای نه‌ته‌وه په‌رسـتانی توندڕه‌و كه له به‌لگراد بۆ پـیشـاندانی هاوسـۆزی و پـشـتگیری له ڕادۆڤان گردبووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پـۆلیسدا به یه‌كیاندا دا.