گروپـێـكی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت ئێران كاری زۆر ناكات بۆ ڕێـگاگرتن له فه‌رق و جیاوازی دژ به نه‌ته‌وه‌ی كورد،وه هۆشـداری دا كه ڕه‌نگه كێشه‌كه زیاتریش بكات.
ڕێـكخراوی لێـخۆشـبوونی جیهانی (Amnesty International) ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاپـۆرتێـكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ده‌ڵێت به تایبه‌تی ژنه كورده‌كان بوون به قوربانی فه‌رق و جیاوازی له‌و وڵاته. ڕاپـۆرته‌كه ده‌شڵێت ژنه كورده‌كان په‌یوه‌ستن به كۆت و به‌ندی توندی كۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌وه كه ڕێـگا خۆش ده‌كات بۆ ڕێـگاگرتن له خوێندن و به زۆر به شـوودان و توندوتیژی خۆجێی و ته‌نانه‌ت كوشـتن له‌سه‌ر شه‌ره‌فیش.
هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی تایبه‌تی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:13 خوله‌كه.