له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی هێرشـیان كردۆته سه‌ر 12 شوێنی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له باكوری عێراق.
له‌شـكری تورك ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌و هێرشـانه دژی باره‌گاكانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان PKKله قه‌ندیل كراون. ده‌شـڵێن ئه‌وان كار ده‌كه‌ن بۆ زانینی ئاستی ئه‌و زیانانه‌ی به سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان گه‌یشـتووه.
توركیا ئه‌مسـاڵ ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌كانی خۆی له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه له باكوری عێراق و ناو توركیا زیادكردووه.
شـایانی باسه له سـاڵی 1984 وه په‌كه‌كه شه‌ڕ بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌كات و زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له‌و نێوه‌دا كوژراون.
سه‌باره‌ت به‌م شه‌ڕانه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی نێوان له‌شـكری توركیا و په‌كه‌كه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جه‌لیل كایه له دیاربه‌كره‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.