ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق قانونی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد سه‌ره‌ڕای كشـانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد له هۆڵه‌كه وه‌ك ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و به‌نده‌ی بۆ هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت له قانونه‌كه‌دا دانراوه.
جێـگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق خالید ئه‌لعه‌طیـیه گوتی به‌هۆی ناڕه‌زایی په‌رله‌مانتارانی كورد پـێناچێت هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌مسـاڵ ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌ندامانی كوردی په‌رله‌مانی عێراق داوای سـازكردنی ڕیفراندۆمی گشـتی له كه‌ركوك ده‌كه‌ن تا یه‌كلا بـبێته‌وه كێ كۆنتڕۆڵی ئه‌و پارێزگایه بكات.
ئه‌ندامانی تری په‌رله‌مانیش پـێشـنیازی دابه‌شـكردنی ده‌سه‌ڵاتیان له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و توركمانی شـاره‌كه‌دا كردووه.
له هه‌واڵـێكی تردا پـۆلیسی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند دره‌نگانێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه چه‌ند چه‌كدارێـك ته‌قه‌یان له ڕۆژنامه‌وانێـكی كورد به ناوی سـۆران كاكه حه‌مه كردووه له به‌رده‌می ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و كوشـتوویانه.