فریاد ڕه‌واندزی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی كوردسـتان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناو ئیتیلافی عێراقی پـێشـنیازێـكیان په‌سه‌ندكردووه، ئه‌ویش هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دوابخرێت. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژی سێشه‌ممه لایه‌نه‌كان له‌ێی په‌شیمان نه‌بنه‌وه ئه‌وا له په‌رله‌ماندا ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان ده‌درێت و ڕه‌نگه ده‌نگی زۆرینه به‌ده‌ستبهێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.