Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ موشـه‌كیـیه‌كانی ئێران

  • به‌شی ئه‌مه‌ریكا

ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن پـێشـكه‌ش ده‌كرێت و تایبه‌ت ده‌بێت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ موشـه‌كیـیه‌كانی ئێران.

دوابه‌دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ئێران بۆ موشه‌كی مه‌ودا درێژ و مامناوه‌ندی كه‌ به‌ گوته‌ی كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و وڵاته‌ یه‌ك له‌ موشه‌كه‌كان توانای گه‌یشـتنی بۆ ئیسـرائیل هه‌یه. هاوكات ئه‌مه‌ریكاش ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌رگریكردن له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌ربڕی.

ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسـته‌ی ئێران به‌ مه‌به‌سـتی نیشـاندانی تواناكانی به‌رگریـیه‌تی؟ و یاخود چ مه‌به‌سـتێـكی هه‌یه‌؟ ئاخۆ ئه‌م كاره‌ چ ئه‌نجامێـكی لێده‌كه‌وێته‌وه‌؟

بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه‌ و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ هاوكارمان شـایان پاشـا له‌ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ده‌كات:
دكتۆر نه‌جده‌ت ئاكره‌یی، پـرۆفیسـۆری ئاسـایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌ هه‌ولێر.
عه‌بدوڵـڵا حیجاب شـاره‌زای سـیاسی له‌ نه‌رویج.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG