كاربه‌ده‌سـتان له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن هێرشێـكی خۆكوژی به بۆمب له ده‌ره‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی هیندسـتان له كابوڵ به‌لای كه‌م 41 كه‌سی كوشـتووه، له نێوانیان 4 هاوڵاتی هیندی.
عه‌بدوڵڵا فه‌هیم وته‌بێژی ته‌ندروسـتی گشتی هه‌روه‌ها ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه له هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا 141 كه‌سیش برینداربوونه.
كه‌س خۆی له هێرشه‌كه‌دا به‌رپـرسـیار نه‌زانیوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانسـتان وتی له‌وانه‌یه هێرشه‌كه به هاوئاهه‌نگی وه‌كو ده‌گوترێت بازنه زانیاریـیه‌كان كه له ناوچه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن ئه‌نجام‌درابێت. له ڕابردوودا ئه‌فغانسـتان تاوانباری زانیاریـیه‌كانی پاكسـتانی كردووه به‌وه‌ی له پـشـتی چه‌ندین له هێرشه‌كاندا بن له‌سه‌ر خاكی.
له واشــنتن وته‌بێژێـكی كۆشـكی سـپی كرداره‌كه‌ی تاوانبار كردووه و به كردارێـكی توندوتیژی نه‌پـێویست ناوبردووه.