عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه ده‌ڵێت ئه‌و 520 میلیتانی ئه‌لقاعیده و پـشـتیوانانی به گومانی كرداری تێرۆریسـتی تا ئێسـتا له‌مسـاڵدا ده‌سـتگیركردووه.
وه‌زیری ناوخۆی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه له ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی هه‌ندێ له گومانباره‌كان به‌رنامه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراویان دانابوو دژ به كارخانه‌كانی نه‌وت و ئاسایش.
كاربه‌ده‌سـتانی سعودیـیه ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئاسایش داویانه به‌سه‌ر 701 گومانباری تێرۆریستدا له‌م مانگانه‌ی دوایی، به‌ڵام پاشـان 181 یان ئازاد كردوون له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵـگه. له نێو گیراوه‌كاندا ئه‌فریكایی و ئاسیاویشی تیان.
حكومه‌تی سعودیـیه ده‌ڵێت ئه‌و گومانبارانه به‌شێـك بوون له پـیلانێـكی تێرۆریسـتی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه سه‌رپه‌رشـتی ده‌كران. ده‌شڵێن یه‌كێـك له ده‌سـتگیركراوه‌كان په‌یامێـكی تۆماركراوی ڕێبه‌ری پله دووی ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری پـێـگیراوه.
له واشـنتنیش ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تۆم كه‌یسی گوتی ئه‌م ده‌سـتگیركردنانه ئاماژه‌یه‌كی ترن به‌وه‌ی ئه‌لقاعیده و كۆمه‌ڵه تێرۆریسـتیـیه‌كانی تر هێشـتا هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان.