Accessibility links

كه‌می ڤیتامین D له‌ له‌شـدا ئه‌گه‌ری تووشـبوون به‌ نه‌خۆشـیـیه‌كانی دڵ پـتر ده‌كات


توێژینه‌وه‌یه‌كی پـزیشـكی نوێ نزمی ئاسـتی هه‌بوونی ڤیتامینی جۆری Dله‌ له‌شـی مرۆڤدا به‌ مردنی ئاكامی نه‌خۆشـیـیه‌كانی دڵ ده‌به‌سـتێته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات نزمترین ئاسـته‌كانی ڤیتامین Dله‌ خوێنی مرۆڤدا دوو هێنده‌ ئه‌گه‌ری مردنی ئه‌و كه‌سـانه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئاسـتی ڤیتامین له‌ خوێنیاندا به‌رزه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌شت سـاڵی یه‌كه‌می نه‌خۆشـیـیه‌كه‌دا زیاد ده‌كات. ده‌شڵێت په‌یوه‌ندی نێوان مردنی نه‌خۆشـیـیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ دڵ له‌ نێو كه‌سـانی ڤیتامین ئاست نزم له‌ خوێنیاندا به‌هێزه‌.

توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن ده‌رئه‌نجام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ نابێت بـبێته‌‌ هانده‌ری ئه‌وه‌ی حه‌بی ڤیتامین بخورێت یان بۆ چه‌ند كاتژمێرێـك له‌به‌ر خۆردا ڕابوه‌سـتیت. تیشـكی خۆر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ڤیتامین Dیه‌.

خواردنی بڕی زۆر كه‌ ڤیتامین Dتیادابێت ڕه‌نگه‌ زیانی هه‌بێت، هه‌روه‌ها خۆدانه‌ به‌ر تـیشـكی خۆریش بۆ ماوه‌یه‌كی دور و درێژ مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵـدانی شێرپه‌نجه‌ی پـێسـتی لێـده‌كرێت.

پـسـپـۆرانی پـزیشـكی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن ناتوانرێت له‌ ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ دیاری بكرێت كه‌ كه‌می ئاسـتی ڤیتامین Dده‌بێته‌ هۆكاری مردن و هه‌روه‌ها له‌ ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ناشـتوانرێت ئه‌وه‌ ده‌سـتنیشـان بكرێت كه‌ زۆر خواردنی ڤیتامین Dكاریگه‌ری باشی بۆ ته‌ندروسـتی مرۆڤ هه‌بێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG