كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكایی و عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بینایه‌كی ئه‌نجومه‌نی خۆجێی شـارۆچكه‌ی سه‌دری به‌غدا 4 ئه‌مریكایی كه دوویان سه‌ربازن و 6 مه‌ده‌نی عێراقی كوژراون.
كاربه‌ه‌سـتان ده‌ڵێن 2 ئه‌مریكایـیه‌كه‌ی دیكه كارمه‌ندانی حكومه‌تی ئه‌مریكا بوون، وه به‌لانی كه‌م 10 مه‌دنی عێراقیش برینداربوون.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕۆژێـك پاش ئه‌وه دێت كه چه‌كدارانی عێراقی 2 سه‌ربازی ئه‌مریكایی‌یان كوشت و 3 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكایی و وه‌رگێڕێـكیان له باشوری به‌غدا برینداركرد.
دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند توندوتیژی له عێراق بۆ نزمترین ئاسـتی دابه‌زیوه له‌وه‌تای 4 سـاڵی ڕابردووه‌وه.
به‌ڵام ڕاپـۆرتی سێ مانگه‌ی پـنتاگۆن هۆشـداریش ده‌دات كه ده‌سـتكه‌وته‌كانی ئاسایشی عێراق له‌رزۆك و شـیانی هه‌ڵـگه‌ڕانه‌وه و هه‌روه‌ها نا یه‌كسـانن.