له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق ده‌ڵێت له میانه‌ی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكری له وڵات‌دا له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمان 25 ئه‌ندامی گومان‌لێـكراوی تۆڕی ئه‌لقاعیده‌یان له عێراق ده‌سـتگیركرووه.
له به‌یانـنامه له‌شـكریـیه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌و باره‌یه‌وه هاتووه سه‌ربازانی هاوپه‌یمان 2 كه‌سیان گرتووه كه گومانیان لێـده‌كرێت ده‌سـتیان له هێرشی ته‌قینه‌وه‌كاندا هه‌بێت.
هاوكات 7 گومان‌لێـكراوی دیكه‌یان له شـاری به‌غدا و هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی تاجی باكوری به‌غدا ده‌سـتگیركردووه. یه‌كێـك له گیراوه‌كان به فێركردنی چه‌ندان گروپی یاخیبووان به شـێوازه‌كانی بۆمب ته‌قاندنه‌وه تۆمه‌تبار كراوه.
هه‌ر له عێراق و له شـاری موسـڵی باكور به‌رپـرسـانی له‌شـكری ده‌ڵێن هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له ده‌سـتگیركردن و تێـكشـكاندنی تۆڕی ئه‌لقاعیده له‌و پارێزگایه به‌رده‌ام بوون. ده‌شڵێن سه‌ربازانیان له میانه‌ی گه‌ڕان به دوای ڕابه‌رێـكی یاخیبوو ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشـتی كاروباری دارایی تۆڕی ئه‌لقاعیده ده‌كات 2 كه‌سیان ده‌سـتگیركردووه.