دانوسـتاندنه‌كان به‌رده‌وامن له نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراقدا له‌سه‌ر به‌رنووسی كۆتایی ڕێكه‌وتنی سـتراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات.
به‌پێی ئه‌م ڕێكه‌وتنه ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت پاش ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌رپه‌رشـتیكردنی عێراق له مانگی دوانزه‌ی داهاتوودا كۆتایی پـێدێت.
هه‌ر له ئێسـتاوه له‌م قۆناغه‌دا كه وتووێـژ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێـكه‌وتنه درێژخایه‌نه ده‌كرێت هه‌ندێ لایه‌نی عێراقی هه‌ن چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه‌ی پـرۆسه‌ی سـیاسی وڵاته‌كه‌دا دژی وه‌سـتاونه‌ته‌وه. نه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش، وڵاتی دراوسێی عێراقیش هه‌یه به ته‌واوه‌تی دژی ئه‌م ڕێـكه‌وتنه‌یه چونكه وه‌ك ده‌ڵێت له‌م ڕێـكه‌وتنه‌دا سه‌روه‌ری عێراق نه‌پارێزراوه و نابێت عێراقیـیه‌كان ڕێگه بده‌ن ئه‌و ڕێـكه‌وتنه بكرێت. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی چه‌ندان جار جه‌ختیان كردۆته‌وه له‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا هیچ ئۆپه‌راسـیۆنێـك دژی وڵاتانی دراوسێی عێراق ناكه‌ن.
كه‌واته پـرسـیار ئه‌وه‌یه:
بۆچی دژایه‌تیكردنی ئه‌م ڕێـكه‌وتنه ده‌كرێت؟
له‌م ڕێكه‌وتنه‌دا چه‌ندێ سه‌روه‌ری عێراق پارێزراوه؟
ئه‌مریكا تا چه‌ندێـك داكۆكی له خاك و له سـنووری عێراق ده‌كات؟
به‌غداش چ وابه‌سته‌یـیه‌كی به‌رامبه‌ر واشـنتن ده‌بێت؟
ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری تری په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاڕاسـته‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:قادر عه‌زیز، سـكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشـانی كوردسـتان.خالید شـوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46:23 خوله‌كه.