هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ی ئاڕاسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردسـتان كراوه و تیادا داوا كراوه هێڵی سوور بۆ ئه‌و نووسه‌رانه دابنرێت كه له‌سه‌ر ئاین ده‌نووسن.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر زیاتر له 450 له خه‌ڵـكانی سه‌ر به ئاینی ئیسلام یاداشـتنامه‌یه‌كیان ئاڕاسـته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیـیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق كردبوو تیایدا داوا كراوه ڕێگه له‌و نووسینانه بگیرێت وه‌ك ده‌ڵێن ڕه‌خنه له ئاینی ئیسلام ده‌گرێت و سـووكایه‌تی پـێده‌كات. لێپـێچینه‌وه‌ی شه‌رعیـیانه، واته به‌پـێی ئاینی ئیسـلام و یاسایـیشـیان له‌گه‌ڵدا بكرێت. هه‌روه‌ها داوای دانانی لیژنه‌یه‌كیشـیان كردووه بۆ پـیاداچوونه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێـك به‌پێـی گوته‌ی ئه‌و زانا ئاینیـیانه كه هێڵه سـووره‌كانی ئاین ده‌به‌زێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به چه‌ندێتی و چۆنێتی به‌زاندن و هێڵه سـووره‌كانیش بكرێت له‌و یاداشـتنامه‌یاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12:24 خوله‌كه.