Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پـێشـنیازه‌كانی دیمسـتۆرا

  • به‌شی ئه‌مریكا

ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن پـێشـكه‌ش ده‌كرێت و تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پـێشـنیازه‌كانی ڕاسـپێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق سـتیفان دیمسـتۆرا سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانی ناو عێراق كه‌ له‌ به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراقدا باسی لێ كراوه‌. هه‌روه‌ها بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسـتی لایه‌نه‌كانی عێراقی به‌ گشتی و لایه‌نی كوردی به‌ تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پـێشـنیارانه‌.

هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كات و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه‌ ده‌بن:
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئنسـتـتیوتی كوردی له‌ واشنتن.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی، جێـگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG