پاكسـتان وه‌باڵی كوشـتنی 11 سه‌ربازی خۆی له ئاكامی هێرشی ئاسـمانی بۆ سه‌ر
سـنووری ئه‌فغانسـتان خسـته ئه‌سـتۆی هێزی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له ئه‌فغانسـتان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه گوته‌بێژێـكی له‌شـكری له به‌یانـنامه‌یه‌كدا ئه‌و هێرشه‌ی مه‌حكوم كرد و به كرده‌یه‌كی ناجوامێرانه و بێ پاسـاو ناودێری كرد. هه‌مان سه‌رچاوه گوتیشی ئه‌و هێرشه زیان به بنه‌ماكانی هاوكاری نێوان پاكسـتان و ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت.
شـایانی باسه سـوپای پاكسـتان ڕایگه‌یاند كه دره‌نگانێـكی ڕۆژی سێشه‌ممه له ئاكامی پـێـكدادان و هێرشی ئاسـمانی له هه‌رێمی خێڵی موهمه‌ند ئه‌و سه‌ربازانه‌ی پاكسـتان گیانیان له‌ده‌سـتدا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن له ئاكامی هه‌وڵی سـنوور به‌زاندنی میلیتانه‌كان بۆ ناو ئه‌فغانسـتان شه‌ڕ هه‌ڵـگیرسـابوو.