سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایی جۆرج ده‌بلیو بوش دووباره هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرده‌وه به
دورخسـتنه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌ست له پـرۆگرامی ناوه‌كی هه‌ڵـنه‌گرێت.
له گوته‌یه‌كیدا له سـلۆڤانیاوه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه باڵاكه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێز بوش باسی له مه‌ترسـیـیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی بۆ سه‌ر جیهان كرد. به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند هه‌نووكه كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو وڵاتان پـێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ له‌كارخسـتنی پـرۆگرامی ناوكی ئێران.
سه‌رۆك سوپاسی پـشـتیوانكردنی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد بۆ عێراق و ئه‌فغانسـتان، گوتی وتووێژه‌كان هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌كانی زیمبابۆی و دارفور و بورما و په‌یوه‌ندیـیه‌كان له‌گه‌ڵ كوبا ده‌گرێته‌وه. پـشـتیوانی بۆ هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ بوونه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌ربڕی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی سـلۆڤانیا جانێز جانسـا كه وڵاته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به نۆره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپی ده‌كات ئاماژه‌ی دا به به‌رده‌وامبوونی ناكۆكی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی گۆڕانكاری كه‌ش‌وهه‌وا، هه‌رچه‌ندێـكه ئاماده‌یی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی پـشـتڕاست كرده‌وه سه‌باره‌ت به كاركردن پـێـكه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
ده‌رباره‌ی گوته‌كانی سه‌رۆك بوش له‌سه‌ر ئێران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له لووبلیانای پایته‌ختی سلۆڤانیاوه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان ئه‌حمه‌د بارزانی و سـمكۆ عه‌زیز به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:10 خوله‌كه.