كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن هێرشی ئاسـمانی هێزی هاوپه‌یمانان 32 میلیتانی
له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان كوشـتووه.
وته‌بێژی شـاره‌وانی هه‌رێمی پاكتیكا ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند ئه‌و هێرشه له ده‌رنگانێـكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه كراوه‌ته سه‌ر شـارۆچكه‌ی ئۆرگنی سه‌رسـنووری پاكسـتان.
كاربه‌ده‌سـتانی هاوپه‌یمانان پـشـتڕاستی هێرشـه‌كه‌یان كرد و ده‌ڵێن ئه‌وان ڕاپـۆرتیان پـێـگه‌یشـتووه كه20 میلیتان كوژراون له‌و هێرشه‌دا.
هه‌ر له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتانی هێزی هاوپه‌یمانان گوتیان هێزه‌كانی ناتۆ شه‌ڕی دژ به میلیتانه‌كانیان له باشوری هه‌رێمی زابول كردووه و به‌لایه‌نی كه‌م 9 میلیتان كوژراون.