سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی كۆنفرانسێـكی كرده‌وه له‌سه‌ر عێراق به
داواكاریكردن له كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی كه له قه‌رزه‌كانی وڵاته‌كه خۆش بن.
له ده‌می قسه‌كانیدا بۆ نوێنه‌رانی كه له نزیـك سـتۆكهۆڵم كۆبووبوونه‌وه، به‌ڕێز ئه‌لمالیكی داواشی كرد ئه‌و بڕیاره‌ش له‌سه‌ر عێراق لاچێت كه ده‌بێت قه‌ره‌بووی كوه‌یت بداته‌وه له‌به‌ر داگیركردنی له سـاڵی 1990 دا له‌سه‌ر ده‌می ڕژێمی سه‌دام حسێن.
جێی باسه زۆربه‌ی قه‌رزه‌كانی عێراق هی وڵاتانی عه‌ره‌بیـیه وه‌كو عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه و كوه‌یت. به‌ڕێز مالیكی گوتی ئه‌و قه‌رزانه كار ده‌كاته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌و كۆنفرانسه له لایه‌ن سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مونه‌وه به‌ڕێوه‌چوو كه به شـانده‌كانی گوت عێراق پـێشوه‌چوونی به‌رچاوی كردووه.
سه‌باره‌ت به‌م كۆنفرانسه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له سوید شه‌پـۆل فاخر مێرگه‌سووری ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:57 خوله‌كه.