گه‌وره‌ترین گروپـی عه‌ره‌به سوننه‌كان له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌ڵێن ئه‌وان
وتووێـژه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو حكومه‌تی به ڕێبه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی شیعه ڕاگرتووه پاش ناكۆكیـیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی له‌سه‌ر پـۆسـتێـكی وه‌زاری.
به‌رپـرسێـكی به‌ره‌ی ته‌وافوق ده‌ڵێت به‌ڕێز نوری ئه‌لمالیكی ده‌ستنیشـانكراوی گروپه‌كه‌یانی بۆ پـۆستی وه‌زیری پلاندانان ڕه‌تكردۆته‌وه.
شـایانی باسه به‌ره‌ی ته‌وافوق له مانگی هه‌شتی سـاڵی ڕابردووه‌وه له حكومه‌تی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی عێراق كشـاونه‌ته‌وه، ده‌ڵێن حكومه‌تی به ڕێبه‌رایه‌تی شیعه دانه‌واندنی پـێوست بۆ كه‌مینه سوننه‌كان ناكات.
له هه‌واڵه‌كانی تردا، ڕۆژی سێشه‌ممه مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی كردووه به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری مۆركردنی ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌ك له نێوان ئه‌مریكا و عێراق كه ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له عێراقیـیه‌كان كرد ڕۆژی هه‌ینی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ڕێـكبخه‌ن تاكو حكومه‌تی عێراق دانوسـتاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایی پـێده‌هێنێت.