سه‌رۆک بوش له ڕۆژی یاده‌وه‌ری ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا، تاجه گوڵینه‌ی ڕێزلێنانی له‌سه‌ر مه‌زاری قوربانی‌یه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی دانا. له‌م ڕۆژه‌دا، ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان یادی ئه‌و سه‌ربازانه ده‌که‌نه‌وه که له پێناوی به‌رگریکردن له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ژیانی خۆیان به‌خت کردووه.
سه‌رۆک بوش سه‌ردانی گۆڕستانی نیشتمانی ئه‌رلینگتۆنی کرد که ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی واشنتۆنی پایته‌خت و له‌وێ گۆڕی نزیکه‌ی 300 هه‌زار ئه‌ندامی هێز‌ه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی لێ‌یه.
سه‌رۆک بوش له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ گۆڕستانی نیشتمانی گوتی پێویستی داکۆکی کردن له ئازادی به‌رده‌وامه و ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش به‌خته‌وه‌ر له‌وه‌ی که ووڵاتیانی ئاماده‌ن چه‌ک هه‌ڵبگرن و خۆیان به‌خت بکه‌ن.
سه‌رۆک بوش گوتیشی" ئه‌م ڕۆژه ته‌نها وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌که بۆ چۆنێتی هێنانه‌دی ئازادی و به‌خت کردنه‌کانی له پێناوی‌دا کراوه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕۆژێکی یاده‌وره‌ی نوێ‌دا، ژماره‌ی کێله‌کان له‌م گۆڕستانه‌دا پتر ده‌بن. له‌م جیهانه‌دا که به به‌رده‌وامی هێرش ده‌کرێته سه‌ر ئازادی و کۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خرێته به‌رده‌م ئاسایش، خۆشیه‌کانی ئازادی و سه‌ربه‌ستی زۆرجار به قوربانی بوونی ئه‌و که‌سانه دێته دی که له پێناو ئه‌م ئامانجه گه‌وره‌یه‌دا خۆیان به‌خت ده‌که‌ن."
له‌م ڕۆژی یاده‌وه‌ری‌یه‌ی ئه‌مساڵدا، بۆ حه‌وته‌م ساڵه له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات‌دا ده‌جه‌نگێن. له‌وه‌ته‌ی ده‌ست پێکردنی شه‌ڕی عێراقیش له ساڵی 2003 له پێناو ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین، زیاتر له چوار هه‌زار سه‌رباز له عێراق گیانیان له ده‌ستداوه. له کۆتایی ساڵی 2001 یشه‌وه ، زیاتر له 500 سه‌رباز له ئه‌فغانستان کوژراون.