سه‌رۆك بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشته ئیسـرائیل له گه‌شـتێـكی پـێنج ڕۆژیدا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سكات ستێرنز له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت سه‌رۆك ئومێده‌واره هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆتایی هێنان به كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به‌ره‌وپـێشچوون به‌خۆیه‌وه بـبینێت.
هاوكارمان سمكۆ عه‌زیز درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی به كوردی ئاماده‌كردووه.
باندی میوزیكی له‌شـكری له ته‌ل ئه‌بیب پـێشـوازی له سه‌رۆك جۆرج بوش كرد. سـتیف هادلی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش له‌مه‌ڕ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی سه‌ربه‌خۆ به‌ر له‌وه‌ی له مانگی یه‌كی سـاڵی داهاتوودا خولی سه‌رۆكایه‌تی كۆتایی بێت هێشـتا هه‌ر له‌و پـێناوه‌دا كار ده‌كات.
سـتیف هادلی: " سه‌رۆك بوش وابه‌سـته‌یی خۆی له پـێناو ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها هانی هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی، واته ده‌وڵه‌تێـكی دیموكراتخوازی ئیسرائیلی و ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی دیموكرات كه هه‌ردوولا شـان‌به‌شـانی یه‌ك به ئاشـتی و ئارامی پـێـكه‌وه بژین."
به‌ڵام پـێشـڕه‌وی به ئاقاری چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی وا ئاڵۆز بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دابه‌شـبوونی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی له نێوان غه‌ززه و كه‌ناری ڕۆژئاوادا و هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی كه به‌هۆی جه‌نگی سـاڵی ڕابردوو له لوبنان و به‌رده‌وامی لێـكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سـیاسی لاوازی كردووه.