توركیا ده‌ڵێت هێزه‌كانی وه‌كو ناوی ده‌بات ده‌ستیان كردووه به هێرشێـكی خه‌ستی تۆپ و
ئاسـمانی له ده‌می شه‌ودا دژ به سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان له باكوری عێراق.
له‌شـكری توركیا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوتی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هێرشـیان كردۆته سه‌ر گروپـێـك له میلیتانه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌ك له‌وبه‌ری سـنووری عێراقه‌وه.
له‌شـكر وتی ڕۆژی هه‌ینی میلیشـیاكانی په‌كه‌كه له هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌كی له‌شـكری توركی له هه‌كاری 2 سه‌ربازی توركیان كوشـتووه.
هێرشه ئاسـمانیـیه‌كان دووهه‌مین بووه كه له لایه‌ن توركیاوه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی په‌كه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
په‌كه‌كه بۆ ماوه‌ی 25 سـاڵه شه‌ڕ بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه هه‌ردوو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جه‌لیل كایه و سه‌لام باڵایی له دیاربه‌كر و دهۆكه‌وه ڕاپـۆرتیان ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.