له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح
میوانداری هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار چیا محه‌مه‌دی كردووه.
چیا محه‌مه‌د ده‌ڵێت ڕه‌نگ یه‌كێـكه له ڕه‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تیـیه‌كانی كاره‌كانم، وه ئه‌و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیـیـه بوو كه له سه‌ره‌تادا زۆر له تابلۆكانمدا پـشـتم پـێی ده‌به‌ست، به‌ڵام ئێسـتا به‌و چڕیـیه تابلۆكانم ئه‌و ڕه‌نگانه‌یان تیادا نه‌ماوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9:04 خوله‌كه.